00:18 | 2010/8/8 | کاکە ڕیاڵی

09:37 | 2010/4/16 | کاکە ڕیاڵی
باوەڕ علی
تیپی نواندنی خورماڵ لە دریژەی كارو چالاكیەكانیدا لە ژێر چاودێری نوخشە ناصح بەڕێوبەری ناحیەی بیارە بەبۆنەی 22 هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەی شەهیدەوە هەستا بە نمایش كردنی شانۆگەری (شەهیدی زیندوو) لە هەردوو شارۆچكەی بیارە و تەوێلە لە ڕۆژی 21\3\2010 بە ئامادە بوونی جەماوەرێكی بەرچاوی ئەو دوشارۆچكەیە شانۆگەریەكە بە شێوەیەكی سەركەوتو نمایش كرا لەم بارەوە بەڕێز (سامان كەریم) بەرپرسی ڕاگەیاندنی تیپی نواندنی خورماڵ تایبەت بە ڕۆژنامەكەمان وتی:
درێژهی بابهت...19:31 | 2010/4/4 | کاکە ڕیاڵی
ئا: فەرحان تاهیر
بە جوانترین و پڕ بایەخترین لە ئەشكەوتە دێرینەكانی ئێران دێتە ئەژمار و دەكەوێتە نێوان هەردوو شاری سەقز و دیواندەرەوە.
یەكێك لەو ئەشكەوتانەی كە بە شێوەیەكی سروشتی و هەندێك دەستكارییەوە دروست بووە لە پێشەوەی ئەشكەوتەكە لە چوار قات پێكهاتووە لە ناوەوە چەندین ڕێڕەوی هەیە كە ئەچنەوە سەریەك وە لە هەموو ژوورەكاندا تاقی تایبەتی بۆ دانانی ئامێری ڕوناكردنەوە دروست كراوە و پەنجەرەی تایبەتیشی هەیە، ئەوەی جێی سەرنجە قاتی سێیەمی ئەشكەوتەكەدا لەسەر دەرگای یەكێك لە ژورەكاندا نوسینی شێوە هەڵكۆڵراو هەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانیەكان و ئەو نوسینە باس لە خودای یۆنانیەكان دەكات، سروشتی ناوەوەی ئەشكەوتەكە شەش سەد مەتر درێژ و دوانزە مەتر بەرز و لە هەموو شوێنێكیەوە ڕێگای تایبەتی هەیە بۆ هاتوو چۆ كردن، لە چەندین لێكۆڵینەوەدا دەركەوتوە كە ئەشكەوتی (كەرەفتو) پێش ساسانیەكان بووە و ساسانی و ماد و ئیلخانیەكان و مەغۆلەكان سودیان لەم ئەشكەوتە وەرگرتووە.
12:51 | 2010/3/19 | کاکە ڕیاڵی
ئا: باوەڕ علی
کەم کەس ھەیە ئەو پیاوە مو سپیە بە تاقەتەی لەبەر دەم باغی گشتی سلێمانیدا نەدیبێت کە ڕۆژانە لەگەڵ خۆرھەڵاتندا دێتە کۆشکی کتێبەکانی و ئێواران درەنگیش بە خۆی و جانتایەک پڕ لە کتێبەوە دەگەڕێتەوە بۆ لای کتێبخانەکەی نەدیبێت و کتێبێکی لێ نەکڕیبێت، ئەو تەمەنی زیاتر لە حەفتا ساڵە و زیاتر لە نیوەی تەمەنی لەگەڵ کتێب فرۆشتندا بەسەر بردووە، وەک کارێکی ڕۆژنامە نوسی پێمان باش بوو ئەو پیاوە ماندووە بە خوێنەرانی ڕۆژنامەکەمان بناسێننین، سەرەتا کە ویستمان گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ بکەین بەڵام ئەو بەھۆی درەنگی کاتەوە ویستی بێ ئومێدمان بکات بەڵام پاش پێداگرتمان کە پێنج خولەک کاتی خۆیمان بداتێ ڕازیمان کرد و
11:38 | 2010/3/19 | کاکە ڕیاڵی
عەلی حاجی زەڵمی
. لەم رۆژانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان لە رشتەی فەرھەنگء کلتووردا دانیان نا بەبۆنەی نەورۆزدا وەک بۆنەیەکی فەرمی گەلانی ئاری کە ئێرانییەکان خاوەنی ئەو بۆنەن بەداخەوە ناوی کورد لە گۆڕێدا نەبوو.
نەورۆز لە مێژووی کووردا وەک بۆنەیەکی فەرمی نەناسراوە، ئاخر تاکو ئێستاش لە سەنتەرە ئەکادیمیء زانستییەکاندا وەک بۆنەیەکی ساغکراوەی مێژوویی لەچوارچێوەی چیرۆک یاخۆ داستان یان بابەتە کانی پەخشانء ئەفسانە نەھاتووەتە دەرەوە، خەڵکی کورد ، تەنانەت خوێندەواری کورد نازانن نەورۆز راستیء رەھەندەکانی لەکام رەھەندی زانستیدا نومایان بکەنء بدۆزنەوە، ئەم چەمکە نازانن دەلالەتێکی مێژووییە یان سرووشتی، خەڵک نازانن نەورۆز مێژووە یان ئەفسانە، نازانن سەرەتاکەی کامەیەو بۆ ھەیە، ھەموو ئەمانە شتانێکن لەلای پاکستانی ء
درێژهی بابهت...تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ


